مێسی هاتریکی تۆمارکرد و چیلی گەڕایەوە

مێسی هاتریکی تۆمارکرد و چیلی گەڕایەوە
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەگەڵ گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ ریزەکانی سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد و 5 - 0 لە پەنەمای بردەوە، لە کاتێکدا چیلییەکان ئومێدی خۆیان لە کۆپا ئەمێریکای ئەمساڵدا زیندووکردەوە.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە دووەم یاری خۆیدا لە کۆپا ئەمێریکای ئەمساڵ سەرکەوتنی بەسەر پەنەمادا بەدەستهێنا.

پێکهاتەی ئەرجەنتین گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ ریزەکانی بەخۆوەبینی کە ئەو یاریزانە 3 گۆڵ (هاتریک)ی تۆمارکرد و 2 گۆڵەکەی دیکەش لەلایەن نیکۆلاس ئۆتامێندی و سێرجیۆ ئاگوێرۆوە تۆمارکران.

ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرت.

لە یارییەکی دیکەی هەمان کۆمەڵەی پاڵەوانیەتییەکەدا هەڵبژاردەی چیلی یەکەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا کاتێک بە 2 - 1 لە بۆلیڤیای بردەوە.

ئارتۆرۆ ڤیداڵ لە خولەکی 10ی زیادکراوی یارییەکەدا لە رێگەی لێدانی سزاوە گۆڵی بردنەوەی چیلی تۆمارکرد لە کاتێکدا هەردوو هەڵبژاردە تا ئەوکاتە یەکسانبوون.





م
Top