جه‌زائیرییه‌كان ده‌بنه هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را
هه‌موو ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن، جه‌زائیرییه‌كان له مانگی ره‌مه‌زاندا، پشتیوانی له هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ناكه‌ن، دوای دوورخستنه‌وه‌ی سه‌یر و بێ پاساوی ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید، كه‌ریم بنزیمه.
فه‌ره‌نسییه‌كان له‌و پاڵه‌وانیه‌تییه‌دا به‌بێ هیچ یاریزانێكی فرانكۆجه‌زائیری یاری ده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌ی 5 خوله‌كه‌ی پێشوو، كه به‌شداریكردنی زه‌ینه‌دین زێدان و كه‌ریم بنزیمه‌ی به‌خۆوه ده‌بینی، هه‌ردووكیان به رچه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی شاری بجایه‌ی جه‌زائیرین، له‌گه‌ڵ سه‌میر نه‌سڕی، كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی شاری قوسنتینه‌ی پایته‌ختی خۆرهه‌ڵاتی جه‌زائیره، له‌و كاته‌ی باس له‌وه ده‌كرێ، فه‌ره‌نسا به‌هۆی زێدانی جه‌زائیری جامی یۆرۆی 2000ی به‌رزكرده‌وه.
ئه‌مجاره ملیۆنه‌ها جه‌زائیری هانی ركابه‌رانی كه‌ڵه‌شێره‌كان ده‌ده‌ن، سه‌ره‌تا له هه‌ڵبژارده‌كانی رۆمانیا، ئه‌لبانیا و سویسرا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی رقلێبوونه‌ی زۆر له راهێنه‌ر دیدێ دیشامپ، كه رێگه‌ی نه‌دا جه‌زائیر بوونی له یۆرۆ هه‌بێت، دوای دوورخستنه‌وه‌ی بنزیمه و نه‌سڕی، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی 20 ساڵه رووینه‌داوه.
ئه‌گه‌ر جه‌زائیرییه‌كان هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیان خۆشده‌وێ و شه‌یدای هونه‌ره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیان و چێژ له توندوتۆڵی ئه‌ڵمانییه‌كان وه‌رده‌گرن، ئه‌وان ئه‌مجاره هانی هه‌ڵبژاده‌ی سێ شێره‌كه، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ده‌ده‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ریاز محرزی ئه‌ستیچره‌ی جه‌زائیری توانی دیدی جه‌زائیرییه‌كان به‌ره‌و پرێمه‌ریگی ئه‌م وه‌رزه وه‌رگێڕێت، زیاتر له 6 ملیۆن جه‌زائیری چێژیان له بینینی یارییه‌كانی پاڵه‌وانی ئینگلته‌را لیسته‌ر سیتی وه‌رگرت، دیمه‌نێك وای له جه‌زائیرییه‌كان كرد گیانی ئینگلیزی له‌خۆیان بگرن و شه‌یدای تۆپی پێیه‌كه‌ی بن، بێگومان هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش هانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه ده‌ده‌ن، كه جیمی ڤاردی هاوڕێی به ئه‌مه‌كی ریاز محرز پێشه‌وایه‌تی ده‌كات.
م
