ئه‌ڵمانیا گرانترین و هه‌نگاریا هه‌رزانترینه
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئاشكرایكردووه، كه هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا گرانترینی ئه‌م پاڵهوانیهتییهیهو نرخی بازاڕیی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانى ده‌گاته 562 ملیۆن یۆرۆ. پله‌ی دووه‌میش بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیایه، كه نرخی بازاڕیی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانى ده‌گاته 557.5 ملیۆن یۆرۆ. پله‌ی سێیه‌م به‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا ده‌كه‌وێت، كه چاودێران پێشبینی ده‌كه‌ن ببێته ئه‌سپه ره‌شه‌كه‌ی ئه‌م یۆرۆیه‌و نرخی بازاڕیی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانى 461 ملیۆن یۆرۆیه.
هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای میوانداری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ش به به‌های 454 ملیۆن یۆرۆ پله‌ی چواره‌می گرانترین هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانى یۆرۆی گرتووه. له‌دوای ئه‌ویش هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را به به‌های 446 ملیۆن یۆرۆ به پله‌ی پێنجه‌م دێت.
دوایین پله‌ش به‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا ده‌كه‌وێت، كه به‌های بازاڕیی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانى ته‌نیا 27.3 ملیۆن یۆرۆیه.
م
