لیۆنێل مێسی برینداركرا
ئافره‌تێكی مه‌كسیكی به ئامانجی گه‌یشتن به مێسی ، پاڵی به پیاوانی پۆلیسه‌وه نا و له نێو قه‌ره‌بالغی و پاڵه‌په‌ستۆدا مێسی به سووكی برینداركرد، ئه‌مه‌ش له شاری شیكاگۆی ئه‌مه‌ریكا و له كاتی گه‌یشتنی مێسی به‌و هوتێله‌ی لێی نیشته‌جێیه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی.
مێسی ئێستا قۆناخێكی ئارام له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌بات و كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نییه و له كاتی گه‌یشتنی به شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی تیپه‌كه‌شی، جه‌ماوه‌رێكی زۆری لێ نه‌بوو، به‌ڵان نورا بریسینیۆی ته‌مه‌ن 40 ساڵان، كه مه‌كسیكییه و له ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێیه، ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه مێسی برینداركردووه.
نورا له‌مباره‌یه‌وه به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیای گوت: "ده‌مه‌ویست ته‌نیا واژوویه‌كی مێسی بۆ كوڕه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنم.
ئه‌و ئافره‌ته به گریانه‌وه گوتی: ئێمه هۆگری مێسیین له هه‌ر كوێ بێت، بینینی ئه‌و زۆر زه‌حمه‌ته، ئه‌گه‌ر سه‌ركێشی نه‌كه‌ی بۆ بینینی، هیچت ده‌ستناكه‌وێ، ئه‌مجاره‌یان هه‌لێكی گه‌وره هه‌بوو بۆ نزیكبوونه‌وه و وه‌رگرتنی واژوو.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: نه‌مده‌ویست بێزاری بكه‌م، هه‌ستێكی ناخۆشم هه‌یه كه برینداربووه و هه‌ندێك شوخت له‌سه‌ر ده‌ستی دروستبوو، چونكه من ده‌ستیم گرتبوو ئه‌وكاته‌ی پۆلیسه‌كان ویستیان دووربم بخه‌نه‌وه.
نورای مه‌كسیكی، كه له پێناو كوڕه‌كه‌یدا مێسی برینداركردووه، په‌یامێك بۆ مێسی ده‌نێرێت و ده‌ڵێت: داوای لێبوردنت لێده‌كه‌م مێسی، ته‌نیا واژووی تۆم بۆ كوڕه‌كه‌م ده‌ویست، ببوره ئه‌گه‌ر بێزارم كردی، نه‌مده‌ویست ئه‌مه رووبدات.
مێسی یاریی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی له كۆپا ئه‌مێریكا به‌شدارنه‌بوو، كه سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر چیلیدا تۆماركرد، به‌ڵام بۆ یاریی دووه‌م خۆی ئاماده‌كردووه، كه به‌رامبه‌ر په‌نه‌مایه.
م
