هه‌واڵگریی ئه‌ڵمانیا: یۆرۆی فه‌ڕه‌نسا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره
گێرهارد شێندله‌ر به ئاژانسی هه‌واڵی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، ده‌زگه‌كانی ئاساییش له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهاندا هه‌وڵده‌ده‌ن رێگه له هێرشی تیرۆریستی بگرن.
شێندله‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوتی: "ترساندن و گه‌وره‌كردنی هه‌ڕه‌شه‌كان له شوێنی خۆیدا نییه"
ئه‌مه وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ هۆشدارییه‌كانی حكوومه‌تی بریتانیا بۆ هاونیشتیمانیانی، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بۆ بینینی یارییه‌كانی یۆرۆ رووبكه‌نه فه‌ڕه‌نسا، كه رایانگه‌یاندبوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تیرۆریستی له‌ئارادایه.
سبه‌ی جامی یۆرۆی 2016 به به‌شداریی 24 هه‌ڵبژارده له فه‌ڕه‌نسا ده‌ستپێده‌كات و له یاریی كردنه‌وه‌شدا فه‌ڕه‌نسا و رۆمانیا له یاریگه‌ی ستاد دو فڕانس به‌یه‌كده‌گه‌ن، ئه‌و یاریگه‌یه‌ی تیرۆریستان له 13ی تشرینی دووه‌می رابردوو له به‌رده‌م ده‌رگه‌كانیدا خۆیان ته‌قانده‌وه و دواتر زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه و هێرشی تیرۆریستی به‌دوای خۆیدا هێنا.
م
