هۆكاری دواكەوتنی بۆندی ئیبرا لەگەڵ مانچستەر یونایتد ئاشكرا بوو
مێدیاكان وایان بڵاو كردەوە كە ئیبرا دەچێتە مانچستەر یونایتد و لە ژێر سەرپەرشتی مۆرینهۆی راهێنەری پێشووتریدا دەبێت و تەنانەت مووچەی هەفتانەی ئاشكرا كرا كە 250 هەزار جونەیهی ئیستەرلینی دەبێت، خۆیشی رایگەیاند 7ـی ئەم مانگە بۆمبێكی گەرە دەتەقێنێتەوە، كە بە بۆمبی گەورەی هاوین ناوی برد، بەڵام ئیبرا دواتر ئەو بەڵێنەی نەبردە سەر.
رۆژنامەی تێلێگرافی بریتانی ئاشكرای كردووە، كە هۆی دواخستنی ئەو راگەیاندنە، بە هۆی ئەوەیە زلاتان دەیەوێت دەستكەوتی دارایی لە یانەی پاریس سانت جێرمان دەست بكەوێت، بەو پێیە بۆندەكەی ئەو خاڵەی تێدایە كە ئەگەر زلاتان پێش كۆتاییهاتنی بۆندەكەی نەچێتە هیچ یانەیەكی تر، كە لە 30ـی یۆنیۆ كۆتایی پێ دێت، بڕە پارەیەكی زۆری پێ دەدرێت، بۆیە ئیبرا چاوەڕێی كۆتایی ئەم مانگە دەكات، تا ئەو بڕە پارەیە بە دەست بهێنێت.
م
