ئەندرێس ئینیێستا لە بارەی ڕەخنەكانەوە بە دەنگ هات
رۆژنامەی ئاس، لێدوانی ئینیێستای بڵاو كردووەتەوە، كە دەڵێت: نازانم ئەو خەڵكە چۆن پێشبینی رەوشەكە دەكەن، من ساڵی رابردوو گوێم لە هەندێك شت بوو، پێویستم بە هەندێ كات بوو بۆ هاتنەوە سەر راستەڕێ، ئێستە زۆر باشم و دەتوانم یاری بكەم.
وتیشی: گوێم لە هەندێك دەنگ بوو دەیانوات ناتوانم خزمەتی یانەكە بكەم، بەڵام من دوای 10 – 12 ساڵی تر، پیر دەبم و كاتەكانم لە ماڵەوە بەسەر دەبەم تا بە هێمنی بیر بكەمەوە.
ئینیێستا ئەوەیشی وت كە توانیویەتی ئاستێكی باش پێشكەش بكات و لە ناوەندەوە یارمەتی زۆری تیپەكەی و هاوكارانی داوە
م
