جیمس رۆدرێگز بە لێدوانێكی تانەی لە ریاڵ مەدرید دا

جیمس رۆدرێگز بە لێدوانێكی تانەی لە ریاڵ مەدرید دا
یاریزانی كۆلۆمبی جیمس رۆدرێگز، یانەی ریاڵ مەدریدی بە ئامانج گرت، ئەوەیش دوای بردنەوەی كۆلۆمبیا بەرانبەر پاراگوای لە كۆپا ئەمەریكادا هات.

مۆندۆ دیپۆرتیۆ، لێدوانی ئەوی بڵاو كردووەتەوە، كە دەڵێت: بەردەوام خۆشحاڵم كە بۆ یارییەكان بانگهێشت دەكرێم و بەشداریم پێ دەكرێت، من یاریزانی تۆپی پێم.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو پەیامە بە پلەیەك بۆ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییە، كە لە وەرزی رابردوودا بەشداریی زۆری پێ نەكرا و لە كۆتایی چامپیۆنس لیگیشدا یاریی نەكرد.

هەرچەندە جیمس لە یاریی یەكەمی كۆپا ئەمەریكایاندا بەرانبەر ئەمەریكا، لە شانیدا تووشی پێكان هات، بەڵام لە یاریی دواتردا بەشداریی پێ كرا و سەركەوتنیان بە دەست هێنا.






م
Top