یانەی رۆما بۆندی تۆتتی نوێ كردەوە و پۆستێكی تایبەتیان بۆی دیاری كرد
دوای كۆتاییهاتنی ئەو ساڵەی بۆندەكەیشی، تۆتتی دەكرێتە بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەكە بۆ ماوەی شەش ساڵ، ئەوەیش یەكەم هەنگاوی رێزگرتن لەو خزمەتە زۆرەی تۆتتی دەبێت، كە 24 ساڵە یاریی بۆ گورگەكان دەكات.
لاگازێتتا دێللۆ سپۆرت بڵاوی كردووەتەوە، كە مووچەی ساڵێكی تۆتتی 1.2 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، ئەو هەنگاوەی رۆما، هەموو ئەو پێشهاتانەی لە دوا دا، كە بە بۆنەی بوونی كێشە لە نێوان تۆتی و سپالیتی راهێنەرەوە، وا باس دەكرا رۆما جێ دەهێڵێت.
تۆتتی لە 1989ـدا چووە یانەی رۆما و ئاستەكانی تەمەنی بڕیوە و لە 1993ـەوە لە ریزی یەكەمی یانەكەدایە.
م
