مۆراتا دەبێتە شەیتان
مۆراتا دەبێتە شەیتان
رۆژنامەی مارکا ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی گرێبەستێکی پێشکەش بە ئەلڤارۆ مۆراتای یاریزانی یانەی یوڤانتۆسی ئیتالی کردووە بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵ بیگوازنەوە ریزی یانەکەیان ، ھەرچەندە ئێستا ئەم یاریزانە پەیوەستە بە یانەی ریال مەدریدوە بەلام بەرپرسانی مان یونایتد دەیانەوێ ئەم یاریزانە لە ھاوینی ئەمساڵ بیکەنە شەیتان و یانەی یۆڤیش بڕی ٣٠ملیۆن یۆرۆی بۆ دابین کردووە یانەی ئەرسناڵیش مۆرتای دەوێت و ئامادەیە بڕە پارەیەکی باشی بۆ دابین بکات، یانەکانی میونخ و پاریس جیرمانیش ھاتونەتە سەر ھێل بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە ، بەڵام یانەی مان یونایتد دەیانەوێ لەگەڵ زەلاتان دوانەیەکی بەھێزی ھێلی ھێرشبەری لێ دروست بکەن لە خولی ئینگلیزی.
کارزان کانەبی
