ئیبراهیمۆڤیچ: ده‌جار له یاریزانه‌كانی دیكه باشترم
ئیبرا له لێدوانێكدا له باره‌ی ئه‌و ره‌خانه‌ی ئاراسته‌ی كراون به‌هۆی زۆری مووچه‌كه‌یه‌وه له یانه‌ی پاریس سان جێرمان، رایگه‌یاند "پاره كاره‌كان بۆ مرۆڤ ئاسان ده‌كات، به‌ڵام خۆشحاڵیی پێ نابه‌خشێت".
ئه‌و یاریزانه سویدیه كه دانی به‌وه‌دا له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2015دا بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ مووچه‌ی وه‌رگرتووه وتیشی: به‌لامه‌وه گرنگ نییه خه‌ڵكی چی ده‌ڵێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕوام وایه زۆرێك له‌و یاریزانانه شایسته‌ی ئه‌و مووچه‌یه نین كه وه‌ریده‌گرن به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لابه‌لامه‌وه ئه‌وه‌ی شایسته‌م پێم بدرێت و مووچه‌یه‌كی زياتر وه‌رگرم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من 10 جار له یاریزانانی دیكه باشترم، پێویسته ده هێنده‌ی ئه‌وانيش مووچه وه‌رگرم.
زلاتان به گاڵته جاڕیشه‌وه رایگه‌یاند به‌شێكی زۆر له مووچه‌كه‌م ده‌ده‌م به فه‌رمانگه‌ی باجی فه‌ره‌نسا، بڕوام وایه زیاتر له فرانسۆ هۆڵاند خزمه‌تم به فه‌ره‌نسا كردووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئیبراهیمۆڤیچ زۆر له یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه نیزكه به گرێبه‌ستێكی بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز كه ته‌نها راگه‌یاندنی فه‌رمی بۆنده‌كه ماوه.
م
