چیڵسی بەنیازی سێ‌ هێرشبەرە

چیڵسی بەنیازی سێ‌ هێرشبەرە
ئیداری یانەی چیڵسی بەنیازە هێرشبەرێك بكڕێت، بۆ بەهێزكردنی ئەو هێڵەو بۆ ئەوەش سێ‌ یاریزانی دیاریكردووە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ئینگلتەرا، ئیداری یانەی چیڵسی لەسەر خواستی ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری نێوی یانەكە بەنیازی كڕینی هێرشبەرێكی بەهێزە بۆ ریزی یانەكەو ئیدارەی یانەكەش دەستی بەهەوڵەكانی كردووە.

هەر بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، یەكێك لەو یاریزانانەی چیڵسی دەیەوێت بیكرێت، میشی باتشوای بەلجیكی‌و گۆڵكاری یانەی مارسیلیای فەرەنییە.

هەروەها یەكێكی تر لەو یاریزانانەی چیڵسی بەنیازییەتی ئەلڤارۆ مۆرتای ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالییە، لەگەڵ رۆمیلۆ لۆكاكۆ بەلجیكی‌و گۆڵكاری یانەی ئیڤەرتۆنی ئینلگیزی.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن یانە لەندەنییەكە سێ‌ گرێبەستی ئامادەكردووەو بەنیازە لەماوەی داهاتوو بیخاتە بەردەم هەرسێ‌ یاریزانەكە.





م
Top