بۆچی گواردیۆلا به بێ مێسی یه‌كسانه به هیچ
هه‌رچه‌نده كه‌س ناتوانێت نكۆلی له تواناكانى گواردیۆلا بكات، كه خاوه‌نى چه‌ندین نازناوه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یانه‌ى بارسێلۆنا و بایرن میونشن و ته‌نانه‌ت زۆر گۆڕانكاریشی به‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی تۆپی پێدا هێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر له هانده‌رانی باڤاری له پیپ رازی نین، به‌و پێیه‌ی له ماوه‌ی 3 ساڵدا نه‌یتوانی نازناوى چامپیۆنسلیگ بۆ یانه‌كه‌یان بباته‌وه. بۆیه وه‌ك میدیای ئینگلیزی باسیده‌كات، زۆر له چاودێران و هانده‌رانی یانه‌ى مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزیش، كه پیپ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، گه‌شبین نین به تواناكانى پیپ و ده‌ڵێن " گواردیۆلا به بێ مێسی هیچی پێناكرێت".
ته‌نانه‌ت ئه‌و قسه‌ی گواردیۆلاش زۆر ده‌یڵێنه‌وه كه گوتبووی "وامزانى مێسی ده‌كه‌مه باشترین یاریزانى جیهان، نه‌مزانى ئه‌و من ده‌كاته باشترین راهێنه‌ری جیهان".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، جۆسێپ ماریا باتلی رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی كه‌تالۆنی له وتارێكدا نووسیویه‌تى "رۆیشتن و مانه‌وه‌ی ئێنریكی له بارسا به‌ده‌ست مێسییه". به قسه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بێت "ئێنریكی فشاری ئیداره، راگه‌یاندن و هانده‌ران و ده‌وروبه‌ریشی له‌سه‌ره، به‌ڵام رۆیشتن و مانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نیا یه‌ك كه‌س بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، ئه‌ویش لیۆنێل مێسییه".
م
