سبەی فەرەنسا باوەش بۆ یۆرۆی ئەوروپا دەکاتەوە

سبەی فەرەنسا باوەش بۆ یۆرۆی ئەوروپا دەکاتەوە
سبەی فەرەنسا باوەش بۆ یۆرۆی ئەوروپا دەکاتەوە
کارزان کانەبی
بڕیارە سبەی ھەینی لە کاتژمێر ١٠ی شەو بە کاتی ھەرێمی کوردستان بە یاری نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی فەرەنسا و رۆمانیاکە لە یاریگای فرانس لە پاریسی پایتەخت بە ئامادەبوونی سەرۆکی فەرەنسا وچەندین سەرۆکانی وڵاتانی تر یارییەکانی بەبەشداری ٢٤ھەڵبژاردەی جیھانی دەست پێدەکات کە دابەشکراون بەسەر شەش کۆمەلە یارییەکانی سەرجەم ھەڵبژاردەکانیش لە ١٠ شاری وڵاتی فەرەنسا بەرێوە دەچێت، بەرپرسانی فەرەنساش ئامادەکارییەکی توندی ئاسایشیان گرتۆتە بەر بۆ ئەوەی بتوانن باشترین میوانداری بکەن ، سەرۆکی فەرەنساش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە مەترسی ھێرش ھەیە لەسەر مان بەڵام ئێمە ئامادەکاری باشمان دابین کردووە بۆ یاریگاکان لە رووی سەربازی و ئەمنیەوە و بەھیوای ئەوشین بە باشترین شێوە پاڵەوانیتیەکە لە باوەش بگرین زیاتریش لە ١٠ھەزار پۆلیس لە ئامادە باشیدان بۆ پاراستنی یاریگان.
رۆژی شەممە
ئەلبانیا-سویسرا کات ٤ی ئێوارە
وێلز-سلۆڤاکیا ٧ی شەو
ئینگلتەرا –روسیا ١٠ی شەو
Top