گریزمان گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە
رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، گریزمان لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید گەیشتووەتەوە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2021 نوێدەکرێتەوە، مووچەی ئەو یاریزانە بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ بەرزدەکرێتەوە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی لە 80 ملیۆن یۆرۆ دەکرێتە 100 ملیۆن.
سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاندووە، گریزمان دەیەوێت پێش دەستپێکردنی رکابەرییەکانی یۆرۆی 2016 گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ نوێبکاتەوە و پاڵەپەستووی گواستنەوە لەسەرخۆی لاببات و یارمەتی هەڵبژاردەکە بدات لە یۆرۆدا.
گریزمان وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکەی پێشکەشکرد یانەکانی پاریس سانجێرمان، مانچێستەر یونایتد و چێڵسی داوای دەکەن، دیێگۆ سیمیۆنیش یەکێک لە مەرجەکانی مانەوەی لە راهێنەرایەتی یانەکە مانەوەی ئەو گەنجە فەرەنس
م
