لویس سوارێز ئەمجارەش یاری ناکات
تابارێز ئاشکرایکرد سوارێز بەشداری یارییەکەی سبەی بەیانی بەرامبەر ڤەنزوێلا ناکات.
هەرچەندە یارییەکە بۆ ئۆرۆگوای زۆر گرنگە دوای دۆڕانی یاری یەکەمی بەرامبەر مەکسیک بە 3 - 1، بەڵام تابارێز گوتی هیچ کەس ناتوانێ سوارێز ناچار بە یاریکردن بکات، دوای 17 رۆژ لە پێکانی لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
ئۆرۆگوای لە یاری سبەی بەیانیدا پێویستی بەبردنەوە هەیە بۆ زیندووهێشتنەوەی ئومێدی سەرکەوتن بۆ قۆناخی داهاتووی پاڵەوانیەتییەکە.
تابارێز گوتی لویس بە قۆناخی چارەسەریدا دەڕوات و هێشتا چارەسەرکردنەکەی تەواو نەبووە، هەتا ئەو تەواو ئامادە نەبێت، ناتوانین پەنای بۆ ببەین بۆ یاریکردن.
م
