راهێنەری سیڤییا سوپرایزێكی نهێنی پێیە

راهێنەری سیڤییا سوپرایزێكی نهێنی پێیە
سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان هەواڵی باوەڕپێنەکراو لەسەر داهاتووی ئۆنای ئێمری راهێنەری یانەی سیڤییا ئیسپانی ئاشکرا دەکەن و دەڵێن ئەو راهێنەرە سوپرایز دەتەقێنێتەوە.

رادیۆی مۆنتیکارلۆی نێودەوڵەتی کە لە پاریسەوە پەخشدەکات، ئاشکرایکردووە ئۆنای ئێمری بەبەرپرسانی یانەی سیڤییای راگەیاندووە چیدی لەگەڵیاندا بەشدار نابێت و دەیەوێت لە یانەکە بڕوات.

رادیۆکە دەڵێ ئێمری پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە دەکات و لەوبارەیەشەوە ئۆلیڤێ لیتانگی جێگری بەرێوەبەری یانە پاریسییەکە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ ئێمری کۆبووەتەوە و هەموو وردەکارییەکی لەگەڵدا باسکردووە.

بەپێی ئەو رادیۆیە پاریس و ئێمری لەسەر تەواوی وردەکارییەکان رێککەوتوون و پلانی کڕینی یاریزانانیشیان داناوە، لەلایەکی دیکەشەوە یانەی سیڤییا دەستی بە دانووستان کردووە لەگەڵ کیکی سانچێز فلۆریسی ئیسپانیدا بۆ شوینگرتنەوەی ئێمری.

نەک هەر رادیۆ فەرەنسییەکە بەڵکو چەندین ئاماژەی دیکە هەن لەسەر رۆیشتنی ئێمری، لەوانەش لێدوانی داڤید سۆریای گۆڵپارێزی یانەی سیڤییا کە سوپاسی ئێمری کردبوو لەسەر هاوکاریکردنی بۆ ئەو و دووپاتیکردبووەوە هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە کارە نوێیەکەیدا.

جیا لە پی ئێس جی، یانەی میلانی ئیتاڵیش سەرنجی خستووەتە سەر ئێمری.





م
Top