یۆڤینتۆس پیانیچی کڕی
سەرچاوەکان دەڵێن ئەو یاریزانە بە 30 ملیۆن یۆرۆ و 2 ملیۆن وەک پاداشت پەیوەندی بە پاڵەوانی ئیتاڵیاوە دەکات.
ئەو یاریزانە بۆسنییە تەمەن 25 ساڵە بەیەکێک لە باشترین یاریزانانی ناوەڕاست لە ئیتاڵیا دادەنرێت.
پێشتر یانەکانی بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمان، مانچێستەر یونایتد و چێڵسی ویستی خۆیان بۆ کڕینی ئەو یاریزانە پێشانداوە.
سەرچاوەکان دەڵێن پیانیچ لە پشووی هاوینەی خۆی گەڕاوەتەوە و لەگەڵ یۆڤیدا دانووستان لەسەر دوا خاڵەکانی گرێبەستەکەی دەکات.
م
