هەڵبژاردەی ئەڵمانیا گورزێکی دیکەی بەرکەوت
فیدراسیۆنەکە روونیکردووەتەوە کە ئەو پێکانەی رۆدیگێر دوێنێ تووشی بوو بریتییە لە پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی و بەهۆیەوە ئەو یاریزانە ماوەی 6 مانگ لە یاریگەکان دووردەکەوێتەوە.
بەپێی یاساکان یواخیم لۆفی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەتوانێ یاریزانێکی دیکە لە شوێنی رۆدیگێر دابنێت بەر لە یاریکردنی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئۆکراینا لە یەکەم یاری پاڵەوانیەتییەکەدا.
سیباستیان رۆدی بەرگریکەری یانەی هۆفنهایم دیارترین کەسە بۆ شوێنگرتنەوەی رۆدیگێر.
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەدەست گرفتی پێکانی بەرگریکەرەکانییەوە دەناڵێنێت و پێشتر ماتس هۆمڵسی بەرگریکەری نوێی یانەی بایرن میونشن بەهەمان شێوە بەهۆی پێکانەوە لە یۆرۆ دوور کەوتەوە.
م
