ئۆبامیانگ دەبێتە گرانترین یاریزانی مانچێستەر سیتی

ئۆبامیانگ دەبێتە گرانترین یاریزانی مانچێستەر سیتی
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی گفتۆگۆیەکانی لەگەڵ یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند بۆ گواستنەوەی پیێر ئۆبامیانگ دەستپێکرد و دەیەوێت ئەم هاوینە یاریزانەکە بباتە ریزەکانی.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رایگەیاندووە، سیتی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانە گابۆنییەکە چڕکردووەتەوە و ئامادەیی خۆی پیشانداوە 58 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە تەرخانبکات و بکاتە گرانترین گرێبەستی یانەکە، دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوودا بەرامبەر 54 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لە کیڤین دی برۆین واژۆکرد.

ئۆبامیانگ وەرزی رابردووە ئاستێکی نموونەیی لەگەڵ دۆرتمۆند پێشکەشکرد و 40 گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکرد کە 25 گۆڵی لە 29 یاری بۆندسلیگا بوو، ئەمەش وایکرد یانەکانی ریال مەدرید، بارسێلۆنا، مانچێستەر یونایتد و سیتی گرنگی بەتواناکانی ئەو یاریزانە بدەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاندووە، لە ئەگەری پەیوەندیکردنی ئۆبامیانگ بە مانچێستەر سیتی یاریزانەکە دوای ئیلکای گۆندۆگان دەبێتە دووەم یاریزانی بۆرووسیا دۆرتمۆند پێپ گواردیۆلا بباتە ریزەکانی یانەکەی.







م
Top