ماتیتچ ئەستێرەی چێلسی لەبەر مۆرینیۆ ڕوو لە مانچێستەر یۆنایتد دەکات
ڕۆژنامەی(زەسەن) بڵاویکردووەتەوە، کە یاریزانی سڕبی (نیمانیا ماتیتچ) بە دەستەی کارگێڕی یانەی چێلسی ڕاگەیاندووە، کە دەیەوێت یانەکە جێ بهێڵێت، کەسێکی نزیکی یاریزانەکەش ئاشکرای کردووە، کە ئەو دەیەوێت بچێتە مانچێستەر یۆنایتد و لە ژێر سەرپەرشتی مۆرینیۆ یاری بکات.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردووە، کە ماتیتچ دوای ئەوەی لە وەرزی ڕابردوو نەیتوانی ئاستی پێویست پێشکەش بکات، خوازیارە لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆ لەلای شەیتانە سوورەکان یاری بکات و بەزووترین کات پەیوەندی بەو یانەیە بکات.
بە گوێرەی چاودێرانی تۆپی پێ، ماتیتچ بە چاوەکی باوک سەیری جۆزێ مۆرینیۆ دەکات و ڕێزی زۆری لێ دەگرێت، پێشتریش هەر لەسەر داوای ئەو لەساڵی 2014 لە یانەی بێنفیکا بەرەو یانەی بلووز کۆچی کرد.
م
