جیمی ڤاردی ڕاهێنەری ئەڕسناڵ تووشی شۆک دەکات

جیمی ڤاردی ڕاهێنەری ئەڕسناڵ تووشی شۆک دەکات
بەهۆی فەرامۆشکردن و وەڵام نەدانەوەی هەموو پەیوەندییەکانی لە لایەن جیمی ڤاردی (ئارسین فینگەر) ڕاهێنەری ئەرسناڵ، تووشی شۆک بووە و لە بابەتی هاتنی ڤاردی بۆ یانەکەی نیگەرانی دایگرتووە.

ڕۆژنامەی میرۆر، ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە کە فینگەر دوای ئەوەی هەوڵەکانی بۆ واژو کردنی گرێبەست لەگەڵ جیمی ڤاردی ئەستێرەی لیستەر سیتی بۆ ماوەیەکی نادیار دواکەوت، بە هۆی وەڵام نەدانەوەی پەیوەندییەکانی لە لایەن یاریزانەکە زیاتر تووشی شۆک بووە، ڕۆژنامەکە گوتیشی پێشتر ڤاردی ڕەزامەندی بۆ یاری کردن لەگەڵ تۆپچییەکان پیشان دابوو، بەڵام لەکۆتایی بێ دەنگی پیشانداو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا گەشتەکەی خۆی بۆ فەرنسا ئەنجام دا.
بەگوێرەی میرۆر، ئارسین فینگەر هەست دەکات، کلاودیۆ ڕانیێری کاری خۆی کردووە و یاریزانەکەی پەشیمان کردووەتەوە. سەرەڕای ئەوەی بەهای گرێبەستەکەی ڤاردی بە پارەیەکی باش ئەنجام دەدرا، کە دەگەیشتە 120 هەزار یۆرۆ وەکو مووچەی هەفتانە بۆ یاریزانەی وەک دوەەمین باشترین گۆلکاری پرێمەر لیگ لە وەرزی ئەمساڵ دەرکەوت.







م
Top