مارکای ئیسپانی ڕۆشتنی ئێمری لە یانەی سیڤییە ئاشکرا کرد

مارکای ئیسپانی ڕۆشتنی ئێمری لە یانەی سیڤییە ئاشکرا کرد
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە هەواڵێکیدا ئاشکرای کردووە کە ئونای ئێمری ڕاهێنەری سیڤییەی ئیسپانی بە تەواوەتی لە جێ هێشتنی یانەکە نزیک بۆتوە.

بەپێی ئەو هەواڵەی مارکا، ئۆنای بەم نزیکانە پەیوەندی دەکاتە یانەی پاریس سێن ژێرمانی فەرەنسییەوە و ئەرکی ڕاهێنارەیایەتی کردنی یانەکەی پایتەختی فەرەنسا دەگرێتە ئەستۆ.
لای خۆشیانەوە یانەی پاریس جەختیان لەوە کردۆتەوە کە ئێمری زۆر گونجاوە بۆ شوێن گرتنەوەی لۆران بلانک و لە توانای ڕاهێنەرەکەی هەرێمی باسکیشدا هەیە کە پاریس بەرەو دەستختنی چامپیۆنسلیگ ببات.
بەپێی ئەوەی لە نێو زانیارییەکانی مارکادا هاتووە، هێنانی ئونای ئێمری بۆ یانەی پاریس بڕی دوو ملیۆن یۆرۆی دەوێت، بەڵام یانە فەرەنسییەکە ئەو بڕەپارەیە بە لەمپەر نازانن لە هێنانیدا.






م
Top