بەریتانیا لە ئەگەری ڕوودانی کردەی تیرۆریستی لە یۆرۆی فەرەنسا هۆشداری دا

بەریتانیا لە ئەگەری ڕوودانی کردەی تیرۆریستی لە یۆرۆی فەرەنسا هۆشداری دا
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە بەرانبەر ئەگەری ڕوودانی کردەی تیرۆریستی لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی یۆرۆی 2016 فەرنسا، هۆشداری بە هاندەرانی دا.

لەم بارەیەوە، وەزارەتەکە لە پێگەی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت بڵاویکردووەتەوە، کە لە یۆرۆی فەرەنسا یاریگاکان و شوێنی کۆبوونەوەی هاندەران و شوێنی پەخشکردنی یارییەکان لە کاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکە ئامانجی تیرۆریستان دەبن و بە شوێنی مەترسیدار لە قەڵەم دەدرێن”.
هەروەها لە هۆشدارییەکەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هاتووە، کە پێویستە ئەو کەسانەی بۆ سەیرکردنی یارییەکانی یۆرۆ ڕوو لە فەرەنسا دەکەن، ئەو پەڕی ئامادەباشی و ئاگاداری خۆیان وەربگرن.


م
Top