پێكهاته‌ی دیاترین یاریزانه دوور خراوه‌كانی یۆرۆی 2016 فره‌نسا ببینه
1ـ كیڤن ترامپ:
ئه‌م گۆڵپارێزه ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان، یه‌كێكه له گۆڵپارێزه به‌تواناكانی ئه‌ڵمانیا، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا یواكیم لۆف بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای كرد، به‌ڵام له دواساته‌كان ناوی له لیستی یاریزانی بۆ یۆرۆی 2016ـی ده‌رهێنا.
2ـ لۆڤرین:
ئه‌م به‌رگریكاره ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول پێشكه‌ش كرد و رۆڵێكی كاریگه‌ری له گه‌یاندنی یانه‌كه‌ی بۆ فیناڵی یۆرۆپا لیگ هه‌بوو، به‌ڵام میدیاكان هۆكاری دوورخراوه‌نه‌وه‌ی (لۆڤرین) له هه‌ڵبژارده‌ی كراوتیا بۆ خراپی نێوانی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
3ـ فلیپی سه‌ندێروس:
ئه‌م به‌رگریكاره‌ی پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ خاوه‌نی 55 یاریی نێوده‌وڵه‌تییه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا، به‌ڵام له وه‌رزی رابردوو ئاستێكی ناجێگیری له‌گه‌ڵ یانه‌ی فوولهام پێشكه‌ش كرد، بۆیه بۆ یۆرۆی 2016 دوور خرایه‌وه.
4ـ خافێر مارتێنیز:
ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره‌ی یانه‌ی بایرن میونشن هه‌ر زوو له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌هۆی زۆری پێكانه‌وه له لایه‌ن (دیل بۆسكی)ـیه‌وه پشتگوێ خرا، هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه‌ش وه‌رزی رابردوو كه‌متری به‌شداریی هه‌بوو.
5ـ دانی درینكواته‌ر:
ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره‌ی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ئه‌م وه‌رزه باشترین ئاستی پێشكه‌ش كرد، هه‌موو لایه‌ك پێیوا بوو كه بۆ یۆرۆی 2016 له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند ده‌بێت، به‌ڵام دواجار ئه‌م یاریزانه له پێكهاته‌كه‌ی رۆی هۆدسۆنی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند شوێنی نه‌بۆوه.
6ـ حاته‌م بن عه‌ره‌فه:
ئه‌م یاریزانه ئه‌م وه‌رزه باشترین رۆڵی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نیسی فره‌نسا گێرا، ته‌نانه‌ت یانه‌ی بارسێلۆناش بۆ كڕینی هاته سه‌رهێڵ، به‌ڵام دیشامپی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا بۆ یۆرۆی 2016 فه‌رامۆشی كرد و گرینگی پێ نه‌دا.
7ـ ماركۆ رۆیس:
ئه‌م یاریزانه جێگه‌ی ئومێدی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و خواكیم لۆفی راهێنه‌ر بوو، به‌ڵام پێكان یه‌خه‌ی گرت و له هه‌ڵبژارده‌ی مانشافته‌كانی بۆ یۆرۆی 2016 دابڕاند.
8ـ ئیسكۆ:
ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه نازناوی یازده‌یه‌مینی چامپیۆنز لیگی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید برده‌وه، به‌ڵام دیل بۆسكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له شوێنی ئیسكۆ پشت به (كوكی، لۆكاس و فابریگاس) ده‌به‌ستێت.
9ـ ماریۆ بالۆتێلی:
بانگهێشت نه‌كردنی ئه‌م هێرشبه‌ره شه‌ڕانگێزه بابه‌تێكی سه‌یر نه‌بوو، چونكه ئه‌م یاریزانه ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ میلان ئاستێكی خراپی پێشكه‌ش كرد، بۆیه ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ناوی نه‌خسته نێو لیستی یاریزانه‌كانی به‌شداربووی یۆرۆی 2016.
10ـ دیێگۆ كۆستا:
ئه‌م یاریزانه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به حه‌زی دیل بۆسكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا نه‌بووه، چونكه راهێنه‌ره‌كه‌ی ماتادۆره‌كان حه‌زی به یاریزانی توڕه و شه‌ڕانگێز نایه‌ت، هه‌ربۆیه پشتگوێی خستووه.
11ـ كه‌ریم بێنزیما:
كێشه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی بێنزیما له هه‌موو یاریزانه‌كانی دیكه جیاوازتره، چونكه ئه‌و به‌هۆی كێشه ئابڕوبه‌رییه‌كه‌ی نێوان خۆی و ڤاڵبوێنا ده‌ركراو و له هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا دوور خراوه‌ته‌وه.
م
