زێدان به‌رگریكارێكی بۆ شوێنگره‌وه‌ی مارسیلۆ دۆزیوه‌ته‌وه
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه، كه یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی (رافائێل گیریرۆ)ـی ته‌مه‌ن 22 ساڵانی یانه‌ی لۆریانی فره‌نسا ده‌ست پێكردووه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌كانی پاریس سانجێرمان، یوڤێنتۆس و دۆرتمۆندیش بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه له‌سه‌ر هێڵن، بۆیه زیدان داوای له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه په‌له له گواستنه‌وه‌ی (گیریرۆ) بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی ئاس، ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو كه زیدان ده‌یه‌وێت بۆ هه‌ر یاریزانێكی یانه‌كه‌ی شوێنگره‌وه‌یه‌ك ده‌ستنیشان بكات، ئه‌م یاریزانه‌شی وه‌ك جێگره‌وه‌ی مارسیلۆ هه‌ڵبژاردووه.
گیریرۆ، له فره‌نسا له دایكبووه، به‌ڵام به ڕه‌سه‌ن پورتوگالییه و بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالیش بۆ یۆرۆی 2016 كراوه.
م
