ماسکیرانۆ لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە
ڕۆژنامەی (ئۆلێ)ی ئارژەنتینا بڵاویکردووەتەوە، کە ماسکیرانۆ لە یانەی بارسێلۆنا دڵخۆشە و بەلانی کەم بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ بلوگرانا دەمێنێتەوە، بە تایبەتی دوای ئەوەی یانەی بارسا بۆ مانەوەی یاریزانەکە گڵۆپی سەوزی بۆ داگیرساندبوو، لەم بارەیەوە یاریزانەکە بە ڕۆژنامەکەی گوتووە” کاتێک یانەیەکی بە سەنگی بارسێلۆنا پێت دەڵێت پێویستمان بە تۆ هەیە، زۆر ئەستەمە بتوانی بەرەو یانەیەکی دیکە کۆچ بکەیت”.
پێشتر ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا ئاماژەی بۆ ڕۆیشتنی ماسکیرانۆ بۆ یانەی یۆڤێنتۆس بەرانبەر بە پارەیەکی خەیاڵی کردبوو، بە گوێرەی هەواڵەکەی سپۆرت ماسیکرانۆ لەگەڵ یۆڤی ڕێک کەوتووە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی سێ وەرز لەگەڵ یانەی خانمە پیرەکە لە خولی کاڵچیۆ یاری بکات.
ماسکیرانۆ تەمەنی 32 ساڵە و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئارژەنتینا یاری دەکات، گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ بارسا تا 2018 بەردەوام دەبێت و سزای هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ بارسا 100 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
م
