سکاڵا لەسەر خۆزێ مۆرینیۆ تۆمار دەکرێت

سکاڵا لەسەر خۆزێ مۆرینیۆ تۆمار دەکرێت
وا دیارە لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی مانچیستەر یۆنایتد کێشەکانی مۆرینیۆ کۆتاییان پێ نایەت، بە تایبەتی دوای ئەوەی پزیشکە ئافرەتەکەی یانەی چێلسی دیسان سکاڵای لەسەر تۆمار کردووەتەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس (ئیڤا کارنیڕۆ)ی پزیشکە ئافرەتەکەی یانەی چێلسی کە لەسەر کێشەیەک لەگەڵ مۆرینیۆ ساڵی ڕابردوو لەسەر کارەکەی لادرا، جارێکی دیکە سکاڵای لەسەر (سپێشەڵ وان) لە دادگا تۆمار کردووە و مۆرینیۆی بە ڕەگەزپەرستی و سوکایەتی پێکردنی تاوانبار کردووە.
ئاژانسی فرنس پرێس،ئاماژەی دەکات، کە ئیڤا لە یەکەمین دانیشتنی دادگا ئامادەبووە و بەم زووانە مۆرینیۆش بە ناچاری دەبێت لەبەردەم دادگا ئامادەبێت، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو تۆمەتانە ببێتەوە کە ڕووبەڕووی کراونەتەوە، پێشتریش پزیشکەکەی چێلسی بڕی ملیۆنێک و 200 هەزار جونەیهی ئیستەرلینی یانەی چێلسی ڕەتکردووەتەوە، بۆ ئەوەی ئەو کەیسە بە فەرمی دابخرێت.
ئاشکرایە.،کێشەی مۆرینیۆ لەگەڵ ئیڤا کارنیرۆ لە یاری چێلسی و سوانزی سیتی دروست بوو، کاتێک ئەو خانمە پزیشکە بە بی ڕەزامەندی مۆرینۆ هاتە نێو یاریگا بۆ ئەوەی ئێدین هازارد چارەسەر بکات.




م
Top