فەرمی: ستێفان کوری بەشداری ئۆلمپیاد ناکات

فەرمی: ستێفان کوری بەشداری ئۆلمپیاد ناکات
ستێفان کۆری, باشترین یاریزانی دوو وەرزی رابردووی خولی باسکەی ئەمریکا, بە ھۆی پێکانەوە بەشداری لەگەڵ ھەڵبژاردەی باسکەی ئەمریکا لە ئۆلمپیادی برازیل ناکات.

کۆری لە چاوپێکەوتنێکد لەگەڵ پێگەی ” ESPN” گوتی” بە داخەوە دەڵێم توانای بەشداریکرنم لە یارییەکانی ریۆ٢٠١٦ نابێت, چونکە لە ماوەی رابردوو ئەو پێکانانەی تووشم بوون, زۆر ئازارییان پێگەیاندووم, بۆیە بۆ ئەوەی بتوانم ماوەیەک پشوو بدەم و پێکانەکەم زیاتر نەبێت, بریارمداوە بەشداری لە یارییەکانی ئۆلمپیادی برازیل نەکەم.
کۆری بە ھۆی ئەو پێکانەی چەند مانگی رابردوو تووشی بوو, نەیتوانی لە چوار یاری پلەی ئۆف بەشداری بکات و ئێستا یەکێک لە چەکە بەھێزەکانی یانەی گۆلدن ستەیتە بۆ بەدەست ھێنانی دووەم ناسناوی NBA.





م
Top