تاتا مارتینۆ بە بردنەوەی بەرانبەر چیلی زۆر دڵخۆشە
لەم بارەیەوە، مارتینۆ بە ڕۆژنامەنووسانی گوت” لە یارییەکانی ڕابردوو بەرانبەر چیلی پێچەوانەی یارییەکەی ئەمڕۆ بووە، لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمەریکا بە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە دۆڕاین و لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالیش زۆر بە زەحمەت براوە بووین، بەڵام لەم یارییەدا بە بێ ئەوەی (لیۆنێل مێسی ) کاپتنی هەڵبژاردەکە بەشدار بێت، توانیمان سەرکەوتن تۆمار بکەین.
سەبارەت بە مێسی مارتینۆ ئاشکرای کرد، کە بارودۆخی یاریزانەکە زۆر بەرەو باشتر دەڕوات و لە یاری دهاتوودا بەرانبەر هەڵبژاردەی پەنەما مێسی ئامادە دەبێت، دوای ئەوەی ماوەیەک بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دوور کەوتەوە.
م
