یۆرگن کڵۆپ لە ئەمریکا چاودێری هیگواین دەکات

یۆرگن کڵۆپ لە ئەمریکا چاودێری هیگواین دەکات
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی گۆنزالۆ هیگواین، ئەستێرەی یانەی ناپۆلی لە هاوینی داهاتوودا چڕکردووەتەوە و دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.

رۆژنامەی میترۆی بەریتانی وێنەیەکی یۆرگن کڵۆپ، بەڕێوەبەری هونەری یانە ئینگلیزییەکە لەگەڵ کەسێکی دیکە کە سەرچاوەکە دەڵێت برای هیگواینە لە یاری نێوان ئەرجەنتین و چیلی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە ئەو راهێنەرە دەیەوێت لە نزیکەوە چاودێری هیگواین بکات و کێشەکانی هێلی پێشەوەی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە چارەسەربکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە لیڤەرپوول بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی هێرشبەری ئەرجەنتینییەکە رکابەری هەردوو یانەی ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد دەکات و دەیەوێت پێش هەنگاوەکانی ئەو یانانە یاریزانەکە بگوازێتەوە ئانفێڵد.

گۆنزالۆ هیگواین وەرزی رابردوو ئاستێکی نموونەیی لەگەڵ یانەی ناپۆلی پێشکەشکرد و توانیی بە 36 گۆڵ ببێتە گۆڵکاری خولی سێریا ئەی ئیتاڵیا.




م
Top