ئەرجەنتین بەبێ لیۆنێل مێسی براوەبوو

ئەرجەنتین بەبێ لیۆنێل مێسی براوەبوو
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە کۆپا ئەمێریکای ئەمساڵ بە 2 - 1 گۆڵ لە هەڵبژاردەی چیلی بردەوە.

هەردوو هەڵبژاردە لە دووەم یاری کۆمەڵەی چوارەمی پاڵەوانیەتییەکەدا بەیەکگەیشتن و ئەرجەنتینییەکان توانییان بەبێ مێسی سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

ئانخیل دیماری لە سەرەتای گێمی دووەمدا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و دوای ئەویش ئیڤێر بانیگا ئەرجەنتینی کردە خاوەنی گۆڵی دووەم، بەرلەوەی لە دوا خولەکی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا چیلییەکان تاکە گۆڵی خۆیان تۆمار بکەن.

ئەرجەنتین پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەی گرت بەهاوتای پەنەما کە پێشتر سەرکەوتنی بەهەمان ئەنجام بەسەر بۆلیڤیادا بەدەستهێنابوو.

لیۆنێل مێسی بەشداری یارییەکەی نەکرد و لەسەر کورسی یەدەگەوە ئامادەبوو.




م
Top