سەرۆکی بۆلیڤیا تووشی پێکان بوو

سەرۆکی بۆلیڤیا تووشی پێکان بوو
ئیڤۆ مۆرالیسی سەرۆکی بۆلیڤیا دووچاری پێکان بوو لە کاتی بەشداریکردنی لە یارییەکەدا بەبۆنەی کردنەوەی دامەزراوەیەکی نوێی وەرزشی لە وڵاتەکەی لە نزیک لابازی پایتەخت.

مۆرالیس دووچاری سوڕانی ئەژنۆی چەپی بووە و پێشبینی دەکرێت لە چەند کاژێری داهاتوودا نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت لە شاری بیاچا.

بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی وڵات هەواڵەکەی راگەیاندووە و ئاشکرایکردووە لەسەرەتادا وا دەزانرا پێکانەکەی سەرۆک ئاسانە، بەڵام دواتر دەرکەوت ئەژنۆی سووڕاوە.

مۆرالیسی تەمەن 56 ساڵ بەشداری زۆر یاری دەکات و پێشتریش لە ساڵی 2010 بەهەمان شێوە لە یارییەکدا تووشی پێکان بوو لە هەمان ئەژنۆیدا.





م
Top