جۆكۆڤیچ سه‌ره‌نجام چووه ڕیزی ئه‌فسانه‌كانه‌وه، گابرینیش مێژووی تێنسی كچانی نووسییه‌وه
بردنه‌وه‌ی كلاسیكۆی تێنس و تۆماركردنی مێژووییه‌كی نوێ
ئه‌ستیره و ئه‌فسانه‌ی سڕبیایی نۆڤاك جۆكۆڤیچ سه‌ره‌نجام به خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی گه‌یشت و ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه هه‌وڵی بۆ ده‌دات به‌ده‌ستی هێنا و توانی بۆ جاری یه‌كه‌مین ده‌ستی به جامه گرانبه‌هاكه‌ی ڕۆلان گارۆس بگات.
جۆكۆڤیچ له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا توانی به ئه‌زموونی خۆی یاری كلاسیكۆی نوێی تێنسی جیهانی له ئه‌ندی مۆرایی سكۆتله‌ندایی به 3 كۆمه‌ڵه به‌رانبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بباته‌وه. نۆڤاك چه‌ندین ساڵه هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی ئه‌م نازناوه ده‌دات و پێی نه‌ده‌كرا، 3 وه‌رزی له‌سه‌ریه‌ك بوو ده‌گه‌یشته كۆتایی و ده‌یدۆڕاند، به‌ڵام ئه‌مساڵ دروشمه‌كه‌ی خۆیی به‌جێ گه‌یاند كه له‌م وه‌رزه‌دا ئامانجی گه‌وره‌ی بردنه‌وه‌ی ڕۆلان گارۆس بوو، چونكه ئه‌م پاڵه‌وانێتیه تاكه پاڵه‌وانێتی بوو كه نۆلی ده‌ستی پێی نه‌گه‌یشتبوو.
به بردنه‌وه‌ی ڕۆلان گارۆس جۆكۆڤیچ ناوی چووه ڕیزی ئه‌فسانه هه‌ره ناوداره‌كانی مێژووی تێنسی جیهانییه‌وه به‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كانی گراند سلام و ماستهرزیان بردووه‌ته‌وه و ئه‌م تۆماره‌ش ته‌نها ناوی 9 ئه‌فسانه‌ی تێدایه.
جۆكۆڤیچ پاش بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه دركاندنی كه خه‌ونی به‌رده‌وامی ئه‌م ساته بووه كه جامی ڕۆلان گارۆس به‌رز بكاته‌وه، چونكه بۆ یاریزانێك كه بیه‌وێت ناوی له مێژووی ئه‌م یارییه‌دا بمێنێته‌وه، به‌بێ بردنه‌وه‌ی ئه‌م جامه به‌دی نایه‌ت.
هه‌روه‌ك گوتیشی ئێستا به ترۆپكی ئاستی خۆم ده‌زانم و ده‌بێته پاڵنه‌رێكی گه‌وره بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی دیكه.
نۆلی به‌م بردنه‌وه‌یه تۆڵه‌ی پاڵه‌وانێتی مه‌دریدیشی له مۆرای كرده‌وه كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر توانیبووی نازناوه‌كه‌ی لێ بباته‌وه.
به‌گشتیش ئه‌مه نازناوی شه‌شه‌مینه جۆكۆڤیچ ـه له‌م وه‌رزه‌دا و نازناوی 68ـه‌مینه له مێژووی وه‌رزشی خۆیدا.
به‌ڵام گرنگی ئه‌م نازناوه‌ی ئه‌وه‌یه كه كۆی جامه‌كانی خۆیی له پاڵه‌وانێتیه‌كانی گراند سلامدا كرده 12 نازناو و چاوه‌ڕێیی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت كه ڕیكۆرده ئه‌فسانه‌ییه‌كه‌ی فێدرێر بشكێنێت كه 17 نازناوه، ئه‌گه‌ریش بتوانێت ئه‌و كاره بكات، ئه‌وا بێگوومان ده‌بێته یه‌كه‌مین یاریزانی مێژووی تێنسی سه‌رزه‌وی، چونكه له ئێستادا خاوه‌ن ڕیكۆردی نازناوه‌كانی ماستهرزیش به‌ناوی خۆیه‌وه‌یه‌تی و نادال تاكه كه‌سه كه ڕكابه‌رایه‌تی ده‌كات، به‌ڵام ئاستی ئه‌م دووانه له ئێستادا ئاسمان و ڕێسمانه!
مۆگۆرۆزا سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی پاڵه‌وانێكی نوێ
له‌سه‌ر ئاستی كچانیش كچه تێنسزانی ئیسپانیایی تازه‌ده‌ركه‌وتوو توانی به شایسته‌یی جامه‌كه به‌رز بكاته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا له سیرینا ویلیامزی دێوزمه‌ی كچه تێنسزانه‌كانی برده‌وه.
مۆگۆرۆزا 2 وه‌رزه له گۆڕه‌پانه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌ویدا ده‌ركه‌وتووه و له‌سه‌ر هه‌مان ڕێڕه‌وه‌كه‌ی ڕافائیل نادال ده‌ڕوات. ئه‌و یه‌كه‌مین كچه تێنسزانی ئیسپانیاییه كه ئه‌م نازناوه به‌رز ده‌كاته‌وه و له ئێستاشدا تاكه یاریزانه كه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت ئیدی كۆتایی به باڵاده‌ستی سیرینا بهێنێت و پێشه‌نگی جیهانی لێ وه‌ربگرێته‌وه، به تایبه‌ت كه له ئێستادا جیاوازی نێوانیان ته‌نها 2 هه‌زار و 200 خاڵه.
سیرینا ویلیامز له‌م وه‌رزه‌دا له‌وپه‌ڕی شپرزی و ناله‌باری ئاستی خۆیدایه، تا ئێستا ته‌نها نازناوێكی بردووه‌ته‌وه و به‌هۆی داته‌پینی ئاستی و ده‌ركه‌وتنی ناسكه تێنسزانی تازه‌وه ئه‌ستێره‌كه‌ی هێدی هێدی به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێت.
م
