مۆرینهۆ دەیەوێت یاریسازەكەی ڤاڵێنسیا بباتە ریزەكانییەوە
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە، كە یانەی مانچستەر دەیەوێت بۆندێكی گەورەی 35 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی پێشكەشی ڤاڵێنسیا بكات، لەگەڵ 12 ملیۆنی تر بە شێوەی پادداشت، ئەوەیش بۆ دەستخستنی ئەو یاریزانە 23 ساڵانەیە.
لەلایەكی ترەوە، رۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێس، ئاماژەی بەوە كردووە، مۆرینهۆ پێشنیازی ئەوەی خستووەتە بەردەم یانە تازەكەی، تا بۆندێكی ئاڵوگۆڕی جێبەجێ بكەن و (ماتا) بەو یاریزانە بگۆڕنەوە، كە پێشووتر خۆیشی لە ڤاڵێنسیا بوو، هاوكات بڕەپارەیەكیش بە ڤاڵێنسیا بدرێت. ماتا لە وەرزی 2013/2014ـدا ئەوكاتەی لەژێر سەرپەرشتی مۆرینهۆدا بوو لە چێڵسی، نەیتوانی شوێنی خۆی لە پێكهاتەی سەرەكیدا بكاتەوە، لەبەر ئەوە هەر زوو لە زستانی 2014 چێڵسی جێ هێشت و چووە مانچستەر.
م
