پاڵەوانی ئینگلتەرا شەڕی بلوگرانا دەکات

پاڵەوانی ئینگلتەرا شەڕی بلوگرانا دەکات
پاڵەوانی ئینگلتەرا شەڕی بلوگرانا دەکات
ھەردوو یانەی لیستەری سیتی پاڵەوانی خولی پرێمەر لیگ و یانەی بەرسای پاڵەوانی خولی ئیسپانی کەوتونەتە کێبرکێ بۆ بەدەستھێنانی یاریزانی لای یانەی رۆما تۆنی سانابریای ئیتالی بۆ ئەوەی لە یانە ئیستالیەکە بیگوازنەوە ریزی یانەکانیان، رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا بەرشا بەفەرمی ھاتۆتە سەر ھێل بۆ ڕازی کردنی ئەم یاریزانە کە وەرزی ڕابردوو لە یانەی خیخۆنی ئیسپانی یاری کردووە، مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە لەسەر داوای ئەنرێکی ڕاھێنەری یانەی بلوگرانایە کە بۆ شوێنگەڕەوی یاریزانی ئۆرگوایی لویس سوارێز بێت کە ئەم وەرزە زۆر ماندوو بووە لە ھەموو یارییەکان یاری پێ کردووە، رۆژنامەکانی ئینگلتەراش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی لیستەر سیتی لەسەر داوای رانێری ڕاھێنەری یانەکە کە ئەمساڵ لە خولی چامپیۆنس لیگ یاری دەکەن خۆیان بەھێز دەکەن بە ھێنانی چەند یاریزانێک، یانەی لیستەریش بەھۆی دەنگۆی رۆیشتنی جیم فاردی بۆ یانەی ئەرسناڵ لە ئێستاوە کەوتۆتە خۆ بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بگوازێتەوە شوێنی فاردیش پڕ بکاتەوە ھەر چەندە ریاز محەزەریش چەندین گرێبەستی بۆ ھاتووە ، تۆنی تەمەن ٢٠ساڵ ھێرشبەرێکی بەتوانایە لە گەل یانەی خیخۆنیش لە ٣٠یاری ١١گۆڵی بۆ تیپەکەی تۆمارکردبوو یانەی بەرساش وەکو بەرنامەی بەردەوامی خۆی تەنیا پشت بە یاریزانانی لاو دەبەستێت بۆ ئەوەی بتوانێ بە شێوەیەکی تەندروست پەروەردەیان بکات و سوود لە تواناکانیان وەربگرێت.
کارزان کانەبی
Top