ئەمرۆ… فیدراسیۆنی ئیتاڵیا شوێنگره‌وه‌ی كۆنتی ئاشكرا ده‌كات

ئەمرۆ… فیدراسیۆنی ئیتاڵیا شوێنگره‌وه‌ی كۆنتی ئاشكرا ده‌كات
ئەمرۆ سێ شه‌ممه‌، یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا، ناوی ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ پاش یاریه‌كانی یۆرۆی 2016 له‌ شوێنی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی، وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌ست به‌كار ده‌بێت.

كارلۆ تاڤیكیۆ، سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتالیا له‌ لێدوانێكیدا كه‌ ماڵپه‌ری (فوتباڵ ئیتاڵیا) بڵاوی كردۆته‌وه‌، گوتی: “سبه‌ینێ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، ناوی ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ ئاشكرا ده‌كه‌ین، كه‌ پاش یۆری 2016 ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان ده‌كات”.
كاتێك پرسیاری لێ كرا ده‌رباره‌ی جیامبیرۆ ڤینتۆرا، گوتی: “ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌و بێت، سبه‌ینێ هه‌موو شتێك ڕوون ده‌بێته‌وه‌”.
له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا تاڤیكیۆ گوتی: “به‌داخه‌وه‌ پێشتر ده‌مزانی كه‌ كۆنتی پاش یۆرۆ ماڵئاواییمان لێ ده‌كات، ئه‌و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی زۆر خۆش ده‌وێت و ئێمه‌یش ده‌یزانین، به‌ڵام ئیتر ئه‌مه‌یه‌ تۆپی پێ”.
جێی باسه‌، ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنه‌ری ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا، پاش پاڵه‌وانێتی یۆرۆی 2016، كاره‌كانی وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ده‌ست پێ ده‌كات.




م
Top