گۆڵکارەکەی گازی باکوور بەردەوام دەبێت

گۆڵکارەکەی گازی باکوور بەردەوام دەبێت
گۆڵکارەکەی گازی باکوور بەردەوام دەبێت
دوای ئەوەی ئەم وەرزە یونس شوکر گۆڵکاری یانەی زاخۆ پەیوەندی کرد بە ریزی یانەی گازی باکووری شاری کەرکووک کە چەندین گرێبەستی ڕەت کردوە بۆ ئەوەی لە نزیک خانەوادەکەی بێت، بەڵام لە ئێستادا یونس شوکر سەڕەرای ئەوەی توانی تیپەکەی بەسەر بخات بۆ خولی نایابی یانەکانی کوردستان و کە گۆڵکاری تیپەکەش بووە و بەڵام یونس ئامادەی خۆی دەربڕیوە بۆ بەردەوام بوون لەگەڵ تیپەکەی لەم بارەشەوە یونس شوکر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" سوپاس بۆ خوای گەورە کە توانیمان بە پاڵپشتی ڕاھێنەر و یاریزانان و دەستەی کارگێڕی ئامانجی خۆمان بپێکن لەسەرکەوتنمان بۆ خولی نایابی یانەکانی کوردستان و یانەیەکی تری شاری کەرکووک زیاد بکەین لە خولی نایابی کوردستان، ماندووبوونێکی زۆرمان بینی تاکو سەرکەوتووین بۆ خولی نایاب ، بۆیە تاکو ئێستاش من بیرم لە جێھێشتنی یانەی گازی باکوور نەکردووە چونکە من پەیوەستم بەم گرێبەستەی کە لەگەڵ یانەکە ھەمە و یانەی گازی باکوریش لە خولی پلە یەکی عێراقی سەرکەوتووە بۆیە منیش یاریزانی ئەو یانە دەبم لە خولی عێراقیش بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی باش بەدەست بھێنین، بەلێنی ئەوەش دەدەم کە زۆرترین خزمەت بەم یانەیە بکەم تاکو لەگەڵیان بەردەوام بم.


کارزان کانەبی
Top