بە مەبەستی یەکلا بونەوەی کیشەکانیان ھەریەک لە سیریزۆی سەرۆک و میگێل ئەنخێل مارین بەرێوبەری وەرزشی یانەکە سەردانی ووڵاتی چین دەکەن و لەگەڵ وانگ لین ی شەریکی یانەکە کۆدەبنەوە کە سەرمایەدارێکی چینی یە ، لەو کۆبونەوەیەدا باس لە کۆمەڵێک کێشە و چاکسازی بۆ وەرزی نوێ دەکرێت کە گرنگترینیان ھێشتنەوەی دیگۆسیمیۆنی راھێنەرە ، ھەرچەندە ئەو راھێنەرە تا ٢٠٢٠ بۆندی لەگەڵ یانەکە ھەیە بەڵام دوای شکست لە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ دەنگۆی رۆشتنی بڵاو بۆتەوە بۆیە یانەکە دەیەوێت رێگری لێبکات و بیھێلێتەوە ، دوای ئەویش ئەنجامدانی ئەو بۆندانەی یانەکە مەبەستییەتی بۆ وەرزی داھاتوو بیکات ئەویش کرینی ھەریەک لە ( ئیدینسۆن کاڤانی و گەرانەوەی دیگۆ کۆستا ، گۆنزالۆ ھیگواین و شیم فارسالکۆ و فابیانۆیە ) ، بۆیە ئەم ھەفتەیە ھەفتەیەکی گرنگ و یەکلا کەرەوە دەبێت بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.
م