زێدان بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی لەسەر دی خیا دەرکرد

زێدان بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی لەسەر دی خیا دەرکرد
بە بڕیارێکی (زێنەدین زێدان) یانەی ڕیاڵ مەدرید بابەتی هێنانی (دی خیا)ی گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی داخست و کلیۆر ناڤاس وەک گۆڵپارێزی ژمارە یەکی یانەکە دەمێنیتەوە.

ڕۆژنامەی (AS) بڵاویکردووەتەوە، کە دەستەی کارگێڕی یانەی شاهانە لەسەر داواکاری زێدان بڕیاری داوە، گرێبەست لەگەڵ دی خیا نەکرێت و جارێکی دیکە پشت بە (کلیۆر ناڤاس ) ی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی کۆستاریکا قایم بکرێت، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە زیزۆ ڕایگەیاندووە، کە ناڤاس دوای پیشاندانی ئاستێکی بەرز، شایستەی ئەوەیە وەک گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە یاری بکات.
هەروەها ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردووە، کە هاتنی مۆرینیۆ بۆ یانەی شەیتانە سوورەکان ڕۆیشتنی دی خیا بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید قورستر کرد، بۆیە لە دوایین لێدوانیدا، گۆڵپارێزەکەی مانچێستەر یۆنایتد خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە وەک یاریزانێک لە ژێر سەرپەرشتی مۆرینیۆ بۆ مان یۆنایتد یاری بکات.





م
Top