ئەیسی میلان لەگەڵ ئیمری گەیشتووەتە رێککەوتن
ماڵپەری سپۆرت ئیتاڵیا رایگەیاندووە، میلان لەگەڵ ئەو راهێنەرە رێککەوتنی کردووە و وەرزی داهاتوو ئیمری پۆستی راهێنەرایەتی یانە لۆمباردییەکە وەردەگرێت.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت لەسەر زاری مارکۆ سانۆتی رۆژنامەڤانی ئیتاڵی رایگەیاندووە، میلان بۆ بەدەستهێنانی ئەو راهێنەرە رکابەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەکات، ئۆنای ئیمریش ئامادەیی خۆی پیشانداوە پۆستی راهێنەرایەتی رۆسۆنێری وەربگرێت.
ئۆنای ئیمری ساڵی 2013 پۆستی راهێنەرایەتی یانەی سیڤییای وەرگرتووە و وەرزی رابردووش نازناوی یۆرۆپا لیگی لەگەڵ ئەو یانەیە بردەوە.
م
