ڤاردی دوای یۆرۆی 2016 خۆی یەکلاییدەکاتەوە

ڤاردی دوای یۆرۆی 2016 خۆی یەکلاییدەکاتەوە
لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگوی پەیوەندیکردنی جەیمی ڤاردی، ئەستێرەی یانەی لیستەر سیتی بەیانەی ئارسیناڵ بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە و سەرچاوەیەکیش دەڵێت ئەو یاریزانە دوای یۆرۆی 2016 چارەنووسی خۆی یەکلاییدەکاتەوە.

جەیمی ڤاردی بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی وەرزی رابردوو لەگەڵ لیستەر سیتی پێشکەشیکرد بووەتە سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپا و ئەو یاریزانە بەتەواوی لە یانەی ئارسیناڵ نزیکبووەتەوە، تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتیش رایگەیاندووە ئەو یاریزانە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی یۆرۆی 2016 چارەنووسی خۆی یەکلاییدەکاتەوە.



رۆژنامەی میرۆری بەریتانیش رایگەیاندووە، پێدەچێت لە ماوەی 24 کاژێری داهاتوودا چەند گۆڕانکارییەکی دیکە رووبدەن.

جەیمی ڤاردی ئەمڕۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ بەشداریکردن لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا گەیشتە فەرەنسا و لە کۆمەڵەی دووەمدا رووبەڕووی وێلز، سلۆڤاکیا و رووسیا دەبنەوە.





م
Top