ئایه هیكتۆر كۆپه‌ر بووه‌ته موسڵمان
كۆپه‌ر، كه ئێستا راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی میسر و خه‌ریكی ئاماده‌كردنی تیپه‌كه‌یه‌تی بۆ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی رووسیا و به‌شداریكردن له كۆتاییه‌كانی جامی ئه‌فریقای 2017، هه‌ینیی رابردوو له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی له نوێژی هه‌ینی له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی ته‌نزانیا ئاماده‌بوو، ئه‌مه‌ش پرسیار و مشتومڕی دروستكرد، ئایه كۆپه‌ر بووه‌ته موسڵمان
ئه‌و راهێنه‌ره ئه‌رجه‌نتینییه نهێنیی ئه‌و كاره‌ی ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت: "چوونم بۆ مزگه‌وت مانای ئه‌وه نییه ده‌بمه موسڵمان، به‌ڵكو ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه بوو من راهێنه‌ری میسرم، پێویسته هه‌موو شتێك له باره‌ی ئه‌م وڵاته‌وه بزانم.
هێكتۆر كۆپه‌ر هه‌روه‌ها گوتی: "من ده‌توانم به‌ڕۆژووبم و نوێژیش بكه‌م، ئه‌مه‌ش ته‌نیا وه‌كو به‌شدارییه‌ك، من له ئاهه‌نگ و خۆشییه‌كانیش ئاماده‌ده‌بم، خواردنی میللیی میسر ده‌خۆم و خۆم ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕم، به‌ڕاستی میسر وڵاتێكی خۆشه و خه‌ڵكێكی زۆر باشی هه‌یه.
م
