گواردیۆلا دەگەڕێتەوە میونشن

گواردیۆلا دەگەڕێتەوە میونشن
پێپ گواردیۆلا، بەڕێوەبەری هونەری یانەی مانچێستەر سیتی جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە شاری میونشنی ئەڵمانی مانگی داهاتوو لە یارییەکی دۆستانەدا رووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە.

رۆژنامەی سپۆرت 1 ئەڵمانی رایگەیاندووە، یەکەم یاری پیپ گواردیۆلا وەک بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی بەرامبەر بایرن میونشن دەبێت لە یاریگەی ئالیانز ئارێنا.

رۆژنامەکە ئەوەی راگەیاندووە، گواردیۆلا دەگەڕێتەوە لای یانەکەی پێشووی کاتێک لە 20 مانگی حەوت یارییەکە ئەنجامدەدرێت.

پێپ گواردیۆلا، سێ ساڵ لەگەڵ بایرن میونشن بوو و توانیی سێ نازناوی خولی بۆندسلیگا و دوو جامی ئەڵمانیا بۆ یانەکە لەگەڵ جامی سوپەری ئەوروپا و نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان لەگەڵ بایرن بەدەستبهێنێت.





م
Top