سروودی نیشتیمانیی ئۆرۆگوای كێشه‌ی له ئه‌مه‌ریكا نایه‌وه
یارییه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدرا و به سه‌ركه‌وتنی مه‌كسیك به 3-1 گۆڵ كۆتاییهات.
پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه، كه له یاریگه‌ی زانكۆی فینیكس له گلیندیل به‌ڕێوه‌چوو، یاریزانانی ئۆرۆگوای وه‌ستان بۆ گوتنه‌وه‌ی سروودی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵام له بری ئه‌وه، گوێبیستی سروودی نیشتیمانیی چیلی بوون، كه له بڵندگۆكه‌دا په‌خشكرا، ئه‌مه‌ش جۆرێك له دڵه‌ڕاوكێ و نارێكی له‌لای یاریزانانی ئۆرۆگوای دروستكرد.
دواتر رێكخه‌رانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به په‌له داوای لێبوردنیان كرد.
لیژنه‌ی رێكخستنی كۆپا ئه‌مێریكای 2016 له به‌یانێكدا رایانگه‌یاند: "زۆر به گه‌رمی داوای لێبوردن له یه‌كێتیی تۆپی پێ و هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها داوای لێبوردن له گه‌ل و جه‌ماوه‌ری ئۆرۆگوایش ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی روویدا، له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك كارده‌كه‌ین كه ئه‌م هه‌ڵه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه.
م
