هەوڵێکی تیرۆریستی بۆ سەر یۆرۆی 2016 پوچەڵکرایەوە

هەوڵێکی تیرۆریستی بۆ سەر یۆرۆی 2016 پوچەڵکرایەوە
بەرپرسە ئەمنییەکانی ئۆکرانیا رایانگەیاند: پۆلیسی سەر سنووری نێوان ئەو وڵاتە و پۆڵەندا پیاوێکی فەڕەنسی 25 ساڵیان بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی و پلانی ئەنجامدانی هێرشی چەکداری بۆسەر جامی نەتەوەکانی ئەوروپای2016 کە لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، دەستگیرکراوە.

بەگوتەی بەرپرسە ئەمنیەکان، پیاوەکە هەڵگری رەگەزنامەی فەڕەنسییە و تەمەنی 25 ساڵە و لەسەر سنووری نێوان ئۆکرانیا و پۆڵەندا بەکۆمەڵێک چەکی کلاشنکۆف و بۆمب و مووشەک هاوێژ کە لەئۆتۆمۆبیلەکەیدا بوون دەستگیرکراوە، راشیانگەیاند: دەستگیرکراوەکە بەتۆمەتی پلاندانان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی چەکداری بۆسەر پاڵەوانیەتییەکە دەستگیرکراوە.

گوتەبێژی ئاسایشی سەر سنووری ئۆکرانیا هەواڵی دەستگیرکردنەکەی پشتڕاستکردەوە و راشیگەیاند هەماهەنگی نێوان ئۆکرانیا و فەڕەنسا سەبارەت بە رادەستکردنی دەستگیر کراوەکە هەیە.

یارییەکانی یۆرۆی 2016 رۆژی هەینی بە یاری نێوان فەرەنسا و رۆمانیا دەستپێدەکات و بەرپرسانی فەرەنساش زیاتر لە جارێک دڵنیایی بەڕێوەچوونی یارییەکانی پاڵەوانیەتییەکەی بە ئارامی داوە.






م
Top