دوو یاریزانی كورد بەشداری ئۆڵۆمپیادی ریودی جانێرۆ دەكەن

دوو یاریزانی كورد بەشداری ئۆڵۆمپیادی ریودی جانێرۆ دەكەن
هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ ئۆڵۆمپیادی ریودی جانێرۆی بەرازیلی، ئۆرودگایەكی مەشقی لە ئەوروپا ئەنجام دەدات و ماوەی زیاتر لە مانگێك دەخاێنێت.
هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق گەیشتە شاری بەرشلۆنە-ی ئیسپانیای بۆ ئەنجامدانی ئۆردوگایەمی مەشقی بەسەركردایەتی عەبدولغەنی شەهد، دوای ئەم ئۆردوگایە راستەوخۆ بەرەو وڵاتانی نەمسا و سوید بەرێدەكەوێت و چەند یارییەكی دۆستانە ئەنجام دەدات.
بەفەرمی عەبدولغەنی شەهد پێكهاتەی بەشداربوو لە ئۆڵۆمپیادی ریودی جانێرۆ راگەیاند و لەم پێكهاتەیە دوو یاریزانی كورد بانگهێشتكراوە.
یاریزانەكانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق پێكهاتووە لە:( فەهد تاڵیب، محەمەد حەمید، كەرار ئیبراهیم، عەلا مەهاوی، هاوبێر مستەفا، هومام تاریق، مستەفا نازم، عەلی عەگلە، عەلی قاسم،حەمزە عەدنان، ئەمیر سەباح، محەمەد مەعن، عەمار عەبدولحوسێن، عەبدولقادر تاریق، مستەفا سەعدون، یاسر قاسم، ئەحمەد ئیبراهیم، سەعد عەبدولئەمیر، عەلی عەدنان، عەلی حصنی، موهند عەبدولرەحیم، ئەمجد عەتوان، مەهدی كامل، بەشار رەسن، شێركۆ كەریم، عەلی فائز، سەعد ناتق.
هاوبێر مستەفا لە دایكبووی ساڵی 1991 و خەڵكی شاری سلێمانیە و لە یانەی ماستراخت لە خولی پلە یەكی هۆڵەندی یاری دەكات و یاریزانی هێڵی بەرگرییە.
شێركۆ كەریم لە دایكبووی شاری كەركووك و یەكێكە لە یاریزانەكان، كە داهاتووێكی گەش چاوەروانی دەكات و لە یانەی گراسهۆبرزی سویسری یاری دەكات.
جێگەی باسە هەڵبژاردەی عێراق لە ئۆڵۆمپیاد شانبەشانی هەڵبژاردەكانی دانیمارك و بەرازیل و باشووری ئەفریقیا یاری دەكات.
رێبین رەمزی
Top