مێسی دەستی بە مەشقەکان کردەوە

مێسی دەستی بە مەشقەکان کردەوە
دوای ئەوەی بە هۆی پێکان ماوەیەک لە یاریگاکان دوور کەوتەوە، لیونێل مێسی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئارژەنتینا، جارێکی دیکە مەشقەکانی لەگەڵ هەڵبژادەی وڵاتەکەی دەست پێکردەوە.
لەم بارەیەوە، ڕۆژنامە بیانییەکان چەند وێنە و گرتەیەکی ڤیدیۆیی مێسی یان بڵاوکردووەتەوە کاتێک مەشقەکان بە تەنیا لەگەڵ یاریزان لۆکاس بیلخا ئەنجام دەدات و باری تەندروستی زۆر باش دەردەکەوێت، ئەمەش ئەو دەگەیەنێت، کە ئەگەری بەشداری کردنی مێسی لە یاری ئارژەنتینا و چیلی، کە بڕیارە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوە بچێت، لە ئارادا هەیە، بە تایبەتی دوای ئەوەی تاتا مارتینۆ ڕاهێنەری ئارژەنتینا گوتی “ئەگەر مێسی هەست بکات باشە و ئامادەیە ، ئەوە یاری دەکات”.
ئاشکرایە، مێسی لە یارییەکی دۆستانە بەرانبەر هەڵبژاردەی هیندۆراس تووشی پێکان هات ، ئەم یارییەش بە ئەنجامی 1-0 بۆ بەرژەوەندی ئارژەنتینا کۆتاییهات.





م
Top