ڕیاڵ مەدرید ڕافائێل بینیتێز خەڵات دەکات
پێگەی (فووتبۆڵ)ی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، کە ڕافائێل بینیتێز کە بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید دوورخرایەوە، خەڵاتی 600 هەزار یۆرۆیەکەی ڕیاڵ مەدرید کەبە بۆنەی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بۆ ڕاهێنەران و یاریزانانی یانەکە تەرخان کراوە، وەردەگرێت، هۆکارکەشی ئەوەیە کە ئەو ڕاهێنەرە لە قۆناغی کۆمەڵەکان سەرپەرشتی یانەکەی کردووە و پێشەنگی گروپەکەشی گرتووە.
لە هەمان کاتدا بڕیارە خەڵاتەکەی(زێنەدین زێدان) شوێنگرەوەی بینیتێز لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید دوو بە قەد ڕاهێنەرەکەی پێشوو بێت، دوای ئەوەی زیزۆ توانی بە ئەنجامدانی 7 یاری لە قۆناغەکانی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا، پاڵەوانێتییەکە بۆ یانەی شاهانە دەستەبەربکات.
م
