ئیبڕاهیمۆڤیچ مەشقەکانی سوید جێ دەهێڵێت

ئیبڕاهیمۆڤیچ مەشقەکانی سوید جێ دەهێڵێت
ڕۆیشتنی ئیبڕاهیمۆڤیچ بۆ شەیتانە سوورەکان نزیک بووەتەوە، بەپێی تازەترین هەواڵ ئەو یاریزانە بە نیازە مەشقەکانی هەڵبژاردەکەی بەجێ بهێڵێت، بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یانەی مانچێستەر یۆنایتد واژۆ بکات.
ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، کە ئیبڕا دوای ئەوەی مۆرینیۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکانی وەرگرت، ڕەزامەندی نواندووە، بۆ ئەوەی بۆ ئەو یانەیە یاری بکات، لەم بارەیەوە، ئێریک هامرین، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سوید، ڕوونی کردووەتەوە، کە ڕێگری لە ڕۆیشتنی ئیبڕاهیمۆڤیچ ناکات بۆ ئەوەی بۆندەکەی واژۆ بکات، هەروەها گوتیشی ئەو کارە کاریگەری لەسەر خۆئامادەکارییەکان نابێت.
بەگوێرەی میدیاکان، گرێبەستی ئیبڕا بۆ یەک وەرز بەردەوام دەبێت و 218 هەزار یۆرۆ وەک مووچەی هەفتانە وەردەگرێت، هەروەها یاریزانەکە بە (مینی ڕایۆڵا)ی بەڕێوەبەری کارەکانی گوتووە، کە پێویستە کارەکان بەر لە دەستپێکی یۆرۆی 2016 فەرەنسا تەواو بکرێت.






م
Top